خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی راگەیەندرا و بۆ ئەمساڵ خەڵاتەكە درایە چالاكوانێك لە كۆماری ئیسلامیی ئێران كە ئێستا لە زیندانە.
بۆ ئەمساڵ خەڵاتەكە بە نێرگز محەمەدی چالاكوانی مافەكانی مرۆڤ بەخشرا كە پێشتر دژی مافەكانی ژنان و چەوساندنەوەیان داكۆكی كردووە و ئێستا لە زینداندایە.
ئەو چالاكوان و رۆژنامەنووسە، تەمەنی 51 ساڵە و خەڵاتەكەی لەپێناو شەڕی دژی چەوساندنەوەی ژنان لە كۆماری ئیسلامیی ئێران و خەباتی بۆ بەرەوپێشبردنی مافەكانی مرۆڤ و ئازاد پێبەخشراوە.