زیاتر لە 100 منداڵی كۆچبەر لە خنكان ڕزگاركران

114 منداڵ لە دەریای سپی ناوەڕاست لە تەنها ڕۆژێكدا ڕزگاركران

تادێت ژمارەی ئەو منداڵ و مێردمنداڵانەی ڕیسك بە ژیانیانەوە دەكەن و بێ كەسوكاریان هەنگاو بۆ گەیشتنە ئەوروپا دەنێن، ڕوو لە زیادبوونە، هەفتەی ڕابردوو 114 منداڵی كۆچبەر لە دەریای ناوەڕاست ڕزگاركراون.

ڕۆژنامەی (گاردیان)ی بەریتانی لەزاری ئاژانسەكانی بەهاناوەچوون بڵاویكردووەتەوە، ئەو منداڵ و مێردمنداڵانە لەنێو 125 منداڵی دیكەدابوون، كە ڕۆژی سێشەممەس ڕابردوو لە نزیك كەناراوەكانی لیبیا ڕزگاركراون.

جولیێت تۆما، بەرپرسی پەیوەندییە هەرێمایەتییەكان لە رێكخراوی یونسێف-ی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاندووە، ئەو ژمارەیە مایەی نیگەرانییە، گەورەترین ژمارەیە، كە لە تەنها ڕۆژێكی ئەمساڵدا ڕزگاربكرێن، بێگومان یەكێكە لە گەورەترین ئەو ژمارانەی لەپێشوودا تۆماركراون.

ئەوەشی وت، “ئێمە دوودڵین، لە چەند مانگی داهاتوودا لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و باشبوونی كەشوهەوا، ژمارەیەكی زۆری خەڵك دەبینین، لەنێویشیاندا ئەوانەی بەبێ كەسوكاریان هەوڵ بۆ گەیشتنە ئەوروپا دەدەن لەپێناو ژیانێكی باشتردا”.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 350 كەس، كە لەنێوانیاندا منداڵ هەیە، ئاگاداری لەبارەی بێسەروشوێنبوونیان لە دەریای ناوەڕاست بڵاوكراوەتەوە.

ئاژانسەكانی بەهاناوەچوون هۆشداریشیانداوە لەوەی زۆرینەی ئەو منداڵانەی بەمدواییە ڕزگاركراون، بگوازرێنەوە بۆ ناوەندەكانی دەستبەسەركردن لە لیبیا، بەوەش لەنێو پێشێلكاریدا دەمێننەوە.

سەرەڕای مەترسییەكانی دەریا و ڤایرۆسی كۆرۆنا، ژمارەی ئەو كەسانەی هەوڵ بۆ گەیشتنە ئەوروپا دەدەن، كەمینەكردووە. لەو بارەیەشەوە یونسێف داوای لە حكومەتەكان كردوە، ڕێگایەكی سەقامگیرتری دەروازە دەریاییەكان بدۆزنەوە، داواشی لە دەسەڵاتدارانی ئەوروپا و باكووری ئەفریقا كرد پشتگیری و پێشوازی لە كۆچبەر و پەنابەران بكەن.

بابەتی پێشتر

ماڵدینی توڕەیە و هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوە دەکات

بابەتی دواتر

ڕاهێنەری ئەڵمانیا پلانی 2014 دووبارە دەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share