کۆبوونەوەی ئەمریکا و پەکەکە ئاشکرا دەبێت

هاوسەرۆکی کۆماجڤێکن کوردستان، کەجەکە ڕایگەیاند، پێشتر ئەوان نامەیان بۆ هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا ناردووە و شاندێکی پەکەکەش لەگەڵ ئەمریکا دانیشتنی کردووە.

جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کەجەکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پێگەی Responsible Statecraft ڕایگەیاندووە، “ئێمە پێشتر نامەکانمان نا ڕاستەوخۆ لە نێوان ڕۆژئاوا و شەنگال ئاڵوگۆڕکردووە، بە هەمان شێوە نامەشمان بۆ هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناردووە و شاندی پەکەکە لەگەڵ ئەمریکا دانیشتنی کردووە”.

جەمیل بایک ئامادەی پارتی کرێکارانی کوردستانی ڕاگەیاندووە بۆ گۆڕینی هەندێک لەو هاوکێشانەی کە لە نێوان پەکەکە و ئەمریکادا هەبووە تا بتوانن پەیوەندی و هەماهەنگی زیاتر بکەن.

لەبارەی ڕۆژئاوای کوردستانەوە هاوسەرۆکی کۆماجڤێک کوردستان ڕایگەیاندووە، ئەوان پەیوەندیان بە هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە وە نییە، بەڵام بەشێک لە ئەندامانی ئێستای هەسەدە پێشتر پەکەکە بوون.

ئاشکرابوونی ئەم پەیوەندییەی نێوان ئەمریکا و پەکەکە لە کاتێکدایە کە جەمیل بایک خودی خۆی لەلایەن وەزارەتی بەرگریی ئەمریکاوە داواکراوە و چوار ملیۆن دۆلاریش پاداشت دانراوە کە زانیاری لەسەر ئەو سەرکردەیەی پەکەکە ئاشکرا بکرێت.

پەیوەندی نێوان پەکەکە و ئەمریکا لەم دوایانەدا زیاتر پەیوەستە بە هاوکێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە تایبەت دوای ئەوەی ئەرکی هێزەکانی ئەمریکا لە دژایەتیکردنی داعشەوە گۆڕا بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەژموونی ئێران و ڕوسیا و تا ڕادەیەک چین لە ناوچەکەدا.

بابەتی پێشتر

ئێران ڕایگەیاند دەستیکردووە بە پیتاندنی یۆرانیۆم بە ڕێژەی ٪60

بابەتی دواتر

ئەمریکا 500 هەزار دۆلار لە دەروازەی بادیناندا خەرجدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share