ئەمریكا: لەماوەی كورتخایەندا ڕوسیا لە چین مەترسیدارترە

جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، ڕوسیا لەماوەی كورتخایەنی داهاتوودا، زیاتر لە چین، دەبێتە مەترسیدارتین كێشە بۆ ئەمریكا و ئەوروپا لە بواری سەربازیدا.

كۆلین كال، جێگری وەزیری بەرگریی ئەمریكا بۆ كاروباری سیاسی لە میانی بەشداریكردنی لە “كۆنگرەی بەڵتیقی سەربازی”، كە بە ئۆنلاین بەشداریكرد، ڕایگەیاند، “چین كێشەیەكی مەترسیداری سەرەكیە بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكان، بەڵام ڕوسیا مەترسیدارترین كێشەیە لە ماوەی كورتخایەنی داهاتوودا”.

ئەو بەرپرسە ئەمریكییە پێشیوایە، ڕوسیا هەوڵی زیاتركردنی هەژموونی خۆی لەجیهاندا دەدات و ڕۆڵێكی “ئاژاوەگێڕانە”ش دەگێرێت و هەوڵی دابەشكردنی وڵاتانی ڕۆژئاوا دەدات.

بەرپرسە سەربازییەكەی ئەمریكا، ڕەفتارەكانی ڕوسیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوروپا و ئاسیا-ی بە ئاڵەنگارییەكی مەترسیدار بەلای ئەمریكا و هاوپەیمانەكانیەوە وەسفكرد، “چونكە پاڵپشتی گروپە سەربازییەكان دەكات بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانی ، هەروەها پشتیوانیی ئەو گروپانەش دەكات كە هەوڵی نانەوەی پشێووی دەدەن، ئەمە جگە لەوەی سەروەریی خاكی وڵاتانی دراوسێش پێشێل دەكات”.

بەڵام جێگرەكەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دڵنیایی دا لەوەی، لەگەڵ وڵاتانی ناتۆ و هاوپەیمانەكانیان، بۆ هەر ئەگەرێك، هەڵوێستی بەكۆمەڵی هاوبەشیان دەبێت، ڕاشیگەیاند، ئەو هێزانەی كە ئەمریكا لە وڵاتانی ئەوروپا بڵاوەیپێكردووە، بە بەهێزی دەمێننەوە و ئامادەشن بۆ هەر ئەگەرێك.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێران هاوردەکردنی ئامێری میوزیك و چاویلکەی بەرخۆری قەدەغەکردووە

لەماوەی ڕابردوودا چەند جارێك هەواڵی ئەوە بڵاوكرایەوە، كە لە ئێران هاوردەکردنی ‏ئامێری میوزیك قەدەغەكراوە، هەنگاوەكە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی…
زیاتر ببینە

بەرپرسێکی ئەمریکی بۆ ئەکسیۆس: عەباس عەراقچی بە مۆبایل پەیامێکی بۆ ستیڤ ویتکۆف ناردووە

ماڵپەڕی ئەکسیۆس ڕایدەگەیەنێت، دۆناڵد ترەمپ دەرچەیەکی بۆ ئـ.ـێران کردووەتەوە. ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی بڵاویکردەوە، عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئـ.ـێران…
Total
0
Share