روونكردنەوە لەبارەی ناردنی 700 ملیار دینارەكەی بەغداد دەدرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، قەرزە 700 ملیار دینارەكەی كە لەلایەن سێ بانكەوە دەنێردرێت هەریەك لە بانكەكانی رەشید و رافیدەین ناردوویانە و تەنها بانكی تی بی ئای ماوە و پێشتر هەرێمی كوردستان قەرزداری ئەو بانكەیە تائێستا یەكلانەبووەتەوە كە ئاخۆ بانكەكە قەرزەكەی خۆی لەو بڕە پارەیە دەبڕدرێت یاخود نا.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو 700 ملیار دینارەی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەنێردرێت لەلایەن سێ بانكەوە پارەكە تەرخاندەكرێت كە هەریەك لە بانكەكانی رەشید و رافیدەین 250 ملیار دیناریان ناردووە و دەبێت بانكی تی بی ئای 200 ملیار دینارەكەی دیكە بنێرێت.

ئاشكراشیكرد، هەرێمی كوردستان قەرزداری ئەو بانكەیە و دەبێت ساڵانە 800 ملیار دینار بۆ ماوەی حەوت ساڵ بداتەوە واتا بۆ هەر مانگێك 68 ملیار دینار بە قازانجەكەوە و تائێستا یەكلانەبووەتەوە كە ئاخۆ بانكەكە قەرزەكەی خۆی لەو پارەیە دەبڕدرێت یاخود نا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژەتیرۆر و دژەتیرۆری عێراق لە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشدا تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد

لە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشی هێزەكانی سەر بە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر و دژەتیرۆری عێراق، توانرا تۆمەتبارێك دەستگیربكرێت كە خەڵكی سامەڕابووە.…
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: هەرێم لە چوارچێوەی عێراقدا بڕیار لەبارەی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان دەدات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەرێمی کوردستان بەتەنها بڕیار لەبارەی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان نادات و لەچوارچێوەی عێراقدا بابەتەکە یەکلادەکاتەوە…
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە: حەوت ڕۆژە گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمی گەشتیارەکەی زەڵم بەردەوامە

بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە، ڕایگەیاند، حەوت ڕۆژە گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمی گەشتیارەکەی زەڵم بەردەوامە و تاوەکو ئێستا نەدۆزراوەتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share