بەهۆی شەڕی دوو خێڵی کوردەوە پێنج کەس کوژراون

بەهۆی کێشەی زەوی و زار لە نێوان دوو خێڵی نیشتەجێی پارێزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، تا ئێستا پێنج کەس کوژراون و بەشێک لە کوژراوان بەهۆی تەقەی هێزەئەمنییەکانەوە بووە.

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاشکرایدەکەن، ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، ژمارەیەک لە خێڵی قەڵخانی بە هۆی ناکۆکی لە سەر لەوەڕگەی هاوبەش لە گەڵ دانیشتووانی گوندەکانی “کوئیک” و “داراب” تێک هەڵچوون و سێ کەس لەو شەڕەدا کوژراون.

یەکێک لە کوژراوەکان ژنە و هاوڵاتییەکی دیکەش بە تەقەی هێزەئەمنییەکانی کرماشان کوژراوە.

هەمان ڕۆژ کاتێک هێزەئەمنییەکان چونەتە گوندی “کوئیک” تەقەیان کردووە بۆ کۆتایهێنان بە کێشەکە، بەڵام کەسێکی دیکەش کوژراوە.

بەهۆی بەردەوامی ئاڵۆزییەکان لەم چەند ڕۆژەدا، کەسێکی دیکە لەو کێشەیەدا کوژراوە و هۆشداریش دەدرێت کە، شەڕەکە نەبێتە شەڕێکی ئاینی لەنێوان پەیڕەوکەرانی ئاینی یارسان و سونەکانی ئەو ناوچەیە.

ئەگەرچی هێزەئەمنییەکان بە چەکێکی زۆرەوە هەوڵیانداوە ڕێگری لە گەورەبوونی ئەو کێشەیە بکەن، بەڵام وەک حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێن، لە جێگەی کۆتاییهێنان بە کێشەکە، هێزەئەمنییەکان خەریکە کێشەکە قوڵتر دەکەنەوە.

بابەتی پێشتر

38 پەنابەری کورد لە وڵاتی سویدەوە ڕادەستی تورکیا دەکرێنەوە

بابەتی دواتر

بەرەی دژ بە بڕینەوەی درەختەکان فراوانتر دەبێت.. بەرهەم ساڵح: چاوپۆشی ناکەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسیی هه‌رێم: سبه‌ینێ به‌شێوه‌ى پچڕپچڕ باران ده‌بارێت

كه‌شناسیی هه‌رێم پێشبینیده‌كات، سبه‌ینێ پێنجشەممە باران به‌شێوه‌ى پچڕپچڕ ببارێت. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای سبەینێی شارەکانی…
Total
0
Share