کاتی پەسەندکردنی یاسای نەوت و گاز دیاریکرا

یاسای نەوت و گاز دوای ئەوەی نزیکەی 15 ساڵە لە ئەنجومەنی نوێنەران پێشکەشکراوە، بەڵام بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەکانەوە ئەو یاسایە تا ئێستا پەسەند نەکراوە، یاساکە پێویستی بە رێککەوتنی لایەنەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە.

ئەندامێکی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمان، عەلی مەشکور، بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند، یاسای نەوت و گاز بابەتی ناکۆکیی حکومەتی فیدراڵی و هەرێمە، بەو پێیەی هەردووکیان لە گۆشەنیگای بەرژەوەندییەکانی خۆیانەوە سەیری دەکەن.

ئاماژە بەوە دەکات کە ژمارەیەک خاڵی تێدایە مشتومڕاوییە، پێویستیان بە کات هەیە بۆ چارەسەرکردن چونکە ئەوانە ماددەی گرنگ و سەرەکیین.

سەبارەت بە ناکۆکییەکان وتی، یەکێک لە خاڵە مشتومڕاوییەکان، بەپێی یاساکە، پێکهێنانی دەسەڵاتی یاسای نەوت و غازە، کە جگە لە حکومەتی فیدراڵی و هەرێم نوێنەری پارێزگا بەرهەمهێنەرەکانیش لەخۆدەگرێت و سەرۆکەکەی وەزیری نەوتی عێراقە، لە کاتێکدا هەرێم دەیەوێت وەزیری نەوتی هەرێم هاوتای ئەو بێت.

ئەو پەرلەمانتارە، پێشبینی دەکات دوای هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان یاساکە پەسەند بکرێت، کە دەکەوێتە ناوەڕاستی مانگی کانوونی دووەمی داهاتوو.

روونیشیکردەوە، لە عێراقدا دوو دەوڵەت نییە، بەڵکو حکومەتی فیدراڵی و هەرێم هەیە، داوای ناوەندیی بوونی یاساکە دەکات بۆ ئەوەی ڕەچاوی مافەکانی پارێزگاکان و هەرێم بکرێت.

بابەتی پێشتر

لەسەر ئاستی زانکۆکانی هەرێم زانکۆی سلێمانی لە پلەی یەکەمدایە

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ یەکەم رۆژی پایز نییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هه‌ڵوێستى چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵی

چێوەی هەماهەنگیی شیعەکان بڕیاری ڕاگرتنى كارەكانی ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌ “سەرکەوتنی دیموکراسییەت و سەروەریی بڕیاری دادگا ناوده‌بات”.…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەران كۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوە و پڕۆژەیاسای پاڵپشتیی فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراک تاوتوێ بكات. فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی…
Total
0
Share