هاوكاتی سەردانی پاپا بۆ عێراق 322 كەس بە تۆمەتی جۆراوجۆر لە وڵاتەكە دەستگیركراون

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشكرایكردووە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە 300 كەسیان دەستگیركردووە، ژمارەیەكیان ئەندامی داعش بوون.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ شەممە 6ی ئازار، ڕایگەیاندووە، “پۆلیسی ڕەسافە لە بەغداد لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 76 كەسی دەستگیركردووە كە ژمارەیەكیان تۆمەتبارن بە كوشتن و لادان لە یاسا”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، هەر لە بەغداد و لەلایەن پۆلیسی كەرخەوە و لەلایەن پۆلیسی كەرخەوە 23 كەس دەستگیركراون.

وەزارەتەكەی عێراق ئەوەشی ئاشكرایكردووە، بەڕێوبەرایەتیی بازگەكانی بەغداد چوار كەسیان بە تۆمەتی تیرۆر دەستیگركردووە.

لە ڕاگەیەندراوێكی دیكەی وەزارەتەكەدا كە هەر ئەمڕۆ بڵاوكراوەتەوە ئاماژە بەوەكراوە، پۆلیسی نەینەوا توانیویەتی ئەندامێكی داعش بە ناوی “ئەبو ئوسامە” دەستگیر بكات.

لە هەردوو ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی ناوخۆی عێراقدا ئاماژە بەوەكراوە، كۆی گشتیی ئەو كەسانەی لە چەند پارێزگایەكی عێراق بە تۆمەتی جۆراوجۆر لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا دەستگیركراون 32 كەس بوون.

ئەو هەڵمەتی دەستگیركردنەش لەكاتێكدایە، چاوی میدیاكانی جیهان بەهۆی سەردانەكەی پاپای ڤاتیكانەوە لەسەر عێراقە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شیروان میرزا: عێراق چاوی لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمە بۆ ناردنی مووچە

ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەموو چاوەکان لەسەر کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانن. شیروان میرزا، ئەندامی…
زیاتر ببینە

كۆمسیۆن دەربارەی پێدانی پارە لەبەرامبەر وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان ڕوونكردنەوە دەدات

دوای بڵاوبوونەوەی چەند دەنگۆیەك دەربارەی پێدانی پارە لەلایەن كۆمسیۆنەوە لەبەرامبەر وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان، بەرپرسێكی كۆمسیۆن ڕەتیدەكاتەوە و بەهەواڵی…
Total
0
Share