پەرلەمانتارێك: كۆتایی بە قەیرانی مووچە دێت

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەغداد نەرمی نواندووە بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و دەشڵێت، “ئومێد هەیە كۆتایی بە قەیرانی مووچەی فەرمانبەران بێت”.

غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پێشتر پێشنیازی ناردنی 900 ملیار دینار كرا، بەڵام دواتر بڕیاری ناردنی 500 ملیار دینار درابوو، دوای سەردانی شاندەكە پێشنیازی 800 ملیار دیناركرا و دەبێت پارەكە بۆ مووچەی فەرمانبەران، خانەنشینان و پێشمەرگە خەرجبكرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە ئەگەری چارەسەرنەكردنی كێشەكاندا پەرلەمانتاران لە نێو هۆڵی پەرلەمان بەنیازی هەڵوێستی دیكە بوون و ئێستا ئومێد هەیە كۆتایی بە قەیرانی مووچە بهێندرێت. وتیشی، “یەكێتی هەمیشه رۆڵی هەبووە لە چارەسەركردنی کێشەکاندا”.

بابەتی پێشتر

دژەتیرۆر دوو تیرۆریست لە سلێمانی دەستگیردەكات

بابەتی دواتر

فڕۆکەیەکی بەرازیلی کەوتەخوارەوە و سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. داواکراوێک دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی  سلێمانی رایگەیاند، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووە كه‌ دوو سكاڵای‌ یاسایی له‌سه‌ر بووه ‌و له‌لایه‌ن دادگاوه‌ داواكراو بووه‌. بەپێی…
Total
0
Share