هاتوچۆی زاخۆ: کامێرای گەڕۆک زیاددەکەین

هاتوچۆی زاخۆ رایگەیاند، “لە سبەینێوە کامێرای گەڕۆک لە شەقامی سەرەکیی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دادەنرێت”.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی زاخۆ، بڵاویکردەوە، “ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێران دەکەینەوە لە سبەینێ چوارشەممەوە، کامێرای گەڕۆک بۆ تۆمارکردنی تیژڕەویی لە شەقامی سەرەکیی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دادەنرێت”.

دەشڵێت، “داوا لە شۆفێران دەکەین بۆ سەلامەتیی هەموولایەک پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆبن کە خێرایی رێگەپێدراو لەو رێگایەدا 50 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا”.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكەوە دوو كەس برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ بڵاویكردووەتەوە، لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا دوو كەس برینداربوون. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ تێیدا هاتووە، كەمێك…
Total
0
Share