خانەنشینیی سەربازی لە خشتەی مووچەدا نییە و وەزارەتی دارایی روونكردنەوە دەدات

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە خشتەی مووچەكەدا خانەنشینانی سەربازی نییە بەهۆی ئەوەی لە لایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە تەمویلەكەیان نەگەیشتووە.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی هەرێمدا هاتووە، خانەنشینیی سەربازی لە خشتەی مووچەی مانگی ئایاردا نییە بەهۆی نەگەیشتنی تەمویلەكانیان لەلایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراقەوە و هەر كات تەمویلەكانیان گەیشت وەزارەتی دارایی و ئابوری دەستبەجێ دەست بە دابەشكردنی مووچەكانیان دەكات.

جێی ئاماژە بۆكردنە، لە خشتەكەدا مووچەی بەشێك لە هێزە ئەمنییەكان نییە و هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی بڵاویكردووەتەوە كە رۆژانی دووشەممە و سێشەممە هێزەكانی پێشمەرگە و دەزگای ئاسایش و ئەنجومەنی ئاسایش مووچەی مانگی نیسانیان پێدەدرێت.

بابەتی پێشتر

خشتەی مووچە راگەیەندرا

بابەتی دواتر

سۆران عومەر: تەنها لە نێوان لیستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی و وەزارەتی دارایی 12 هەزار خانەنشین جیاوازی هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share