وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڕیاریدا بۆ ئەمساڵی خوێندن ئاسانكاری لە یەكپۆشیی خوێندكاراندا بكرێت و لەكاتی پابەندنەبوونی خوێندكارانن فشار نەخرێتە سەریان.
بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم كە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردەی كردووە و ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە بە بەرچاوگرتنی گوزەرانی هاوڵاتییان پێویستە كارگێریی سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی حكومیی فشار نەخەنە سەر خوێندكاران لەبارەی سیستمی یەكپۆشییەوە.
هەر لە نووسراوەكەشدا هاتووە، پێویستە ئاسانكاریی تەواو بۆ خوێندكاران بكرێت و ئەگەر پابەندنەبوونیان بە یەكۆشیی نابێت رێگریی بكرێت لە ئامادەبوونی خوێندكاران و پێویستە جلوبەرگی خوێندكاران گونجاوبێت بۆ ناوەندەكانی خوێندن.