دڵنیایی لەبارەی ناردنی مووچە دەدرێت

دڵنیایی دەدرێت لەبارەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مانگانە لەکاتی خۆیدا.

سەرچاوەیەک لە بەغداد بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، بڕیاریداوە لەگەڵ خەرجکردنی مووچەی مانگی 1ـی فەرمانبەرانی عێراق، مووچەی مانگی 1ـی هەرێمی کوردستانیش رەوانە بکرێت.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختیکردووەتەوە لە خەرجکردنی مووچەی هەرێمی کوردستان مانگانە لە کاتی خۆیدا.

هاوکات ئەوەش پشتڕاستکراوەتەوە، حکومەتی فیدراڵ بەردەوامدەبێت لە ناردنی مووچە لە ساڵی 2026، لەبەرامبەردا هەرێمی کوردستان پابەندبێت بە ناردنی 120 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: خەمساردی حكومەتی هەرێم دەرحەق بە كەسوكاری ئەنفالكراوان و فەرامۆشكردنی داوا رەواكانیان مایەی نیگەرانییە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ساڵڕۆژی ئەنفالدا پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایدەگەنێت،” 35 ساڵ لەمەوبەر باشووری…
Total
0
Share