دوو کاسپکاری سلێمانی دەیان دەفتەر دۆلاریان لێدزراوە

بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، باندێکی 8 کەسیان دەستگیرکردووە کە دەیان دەفتەر دۆلاری دوو کاسپکاری شاری سلێمانیان دزیووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ئاسایشی سلێمانی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە تێیدا هاتووە، ” سەرجەم دەستگیرکراوەکان کوردن و ھەستاون بە ئەنجامدانی دوو تاوانی جیاواز لە دوو کات و شوێنی جیاوازدا،  تاوانەکانیان بریتی بوون لە دزینی پارە لە دوو کاسبکاری نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لەناو شاری سلێمانی دا، کە لە تاوانی یەکەمدا بڕی (60000$ شەست ھەزار دۆلاری ئەمریکی) و لە تاوانی دووەمدا (47000000 چل و حەوت ملیۆن دیناری عێراق )یان لەوکاسبکارانە سەندووە”.

لە ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشدا هاتووە، ” دوایی وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، بەپێی ماددەی (442) لە یاسایی سزادانی عێراقی، لە چەند چالاکییەکی جیاوازدا لەماوەی هەفتەیەکدا، لەناو شاری سلێمانی، ھێزەکانمان توانیان باندێکی (٨) کەسی بەناوەکانی (م ، أ ، س/ لەدایکبووی ساڵی 1991)و (ع ، ع ، ع / لەدایکبووی ساڵی 1987) و (ڕ ، م ، ل/ لەدایکبووی ساڵی 1987) و (ب ، ح ، ع/ لەدایکبووی ساڵی 1989) و (ی ، أ ، س/ لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٩) و (ب ، ح ، ع/ لەدایکبووی ساڵی 1997) و (س ، أ ، أ/ لەدایکبووی ساڵی 1998) و (خ ، ح ، ع/ لەدایکبووی ساڵی 1986)،  دەستگیر بکەن”.

 

بابەتی پێشتر

فڕۆکەی ئەمریکی لە عێراق چاودێری پێگەکانی حەشدی شەعبی دەکات

بابەتی دواتر

لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا گەنجێکی 20 ساڵ گیانی لە دەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share