بەسڕە.. بەهۆی شەڕی نێوان دوو خێڵەوە پێنج كەس كوژران

لە شەڕێكی نێوان دوو خێڵدا لە بەسڕە، پێنج كەس كوژران و برینداریش هەن، لە شەڕەكەشدا چەكی مامناوەند بەكارهاتووە.

محەمەد خەڵەف، ئەفسەر لە سوپای عێراق لەوبارەیەوە بە ئاژانسی ئانادۆڵوی وتووە، “لە پارێزگای بەسڕە شەوی ڕابردووە، پێنج كەس كوژراون و حەوتی دیكەش برینداربوون، بەهۆی شەڕی عەشایەرییەوە”.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، شەڕەكە لە ناوچەی كەرمە لە پارێزگای بەسڕە لەنێوان خێڵی حەمدانە و بۆعفەرە بەهۆی هەندێك كێشەی كۆنەوە ڕویداوە.

ئەفسەرەكەی سوپا ئاشكراشیكردووە، لە شەڕەكەدا چەكی مامناوەن و سوك بەكارهاتوون.

ئاماژەی بەوەشكردووە، سوپای عێراق چووەتە ناو شەڕەكەوە و كۆنتڕۆڵی دۆخەكەی كردووە.

بابەتی پێشتر

خەتاى سڵێمانە یان ئەو خەڵکە؟

بابەتی دواتر

وەزارەتی ناوخۆ ڕادەستكردنی سەركردەكەی عەسائیب ڕەتدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share