سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش دەکرێت

بڕیارە سبەی یەکشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شەشی خانەنشینان دەکات.

بەپێی زانیاریی سەرچاوەیەک کە بۆ میدیا عێراقییەکان قسەیکردووە، سبەی یەکشەممە، مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازیی عێراق، بۆ مانگی شەش دابەشدەکرێت.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم رێکارەکان تەواوکراون و بودجەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش تەرخانکراوە، سبەی بە خانەنشینان دەست بە دابەشکردنی مووچەی ئەو مانگە دەکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، تائێستا چارەنووسی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە نادیاری ماوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدیاکانی عێراق: کەسێکی دیکە بەهۆی نەخۆشیی تای خوێنبەربوونەوە گیانیلەدەستدا

میدیاکانی عێراق لە زاری سەرچاوەیەکی پزیشکیی ئاگادارەوە بڵاویانکردەوە، حاڵەتێکی دیکەی گیانلەدەستدان بەهۆی نەخۆشیی تای خوێنبەربوونەوە، لە پارێزگای نەجەف…
Total
0
Share