شەمەندەفەرە نوێیەکەی چین ڕێگای 14کاتژمێر بە 3 کاتژمێر دەبڕێت

ئەرشیف، REUTERS

حکومەتی چین شەمەندەفەرێکی نوێی خێرای خستە گەشتەوە کە دەتوانێت ببێتەهۆی کەمکردنەوەی ماوەی گەشتی گەشتیاران لە باکوری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتەدا، بە جۆرێک ڕێگەکە ئەگەر پێشتر بە 14 کاتژمێر ببڕایە ئێستا تەنها بە ٣ کاتژمێر تەواودەبێت.

ئەم شەمەندەفەرە ماوەی نێوان شارەکانی یینچوان و شی یان ، کە لە ئێستادا 14 کاتژمێرە، بۆ 3 کاتژمێر کەمدەکاتەوە.

بەگوێرەی وتەی بەرپرسێکی چینی، دروستکردنی ئەم هێڵە ئاسنییە 610 کیلۆمەتریە،  زیاتر لە 12 ملیۆن دۆلاری تێچووە و ئەم خزمەتگوزاریە نوێیە دەتوانێت  خێراییەکەی بگاتە 350 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

نرخی بلیتی ئەم شەمەندەفەرە زیاتر لە 40 دۆلارە و تەواوی ئەم بلیتانە بە خێرای فرۆشراون، بە وتەی بەرپرسانی چین ئەمە یەکەم شەمەندەفەرە بتوانێت بەو خێراییە هاوکاری گەشتیاران بکات و کاتیان بۆ کەمبکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای دروستبوونی کێشە بەهۆی سەرپۆشەکەیەوە یاریزانێک بە کڵاوەوە بەشداریی لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد دەکات

یاریزانێکی فەرەنسی دوای ئەوەی رەتکرایەوە بە سەرپۆشەوە بەشداریی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی پاریس بکات بە پێی رێکەوتنێک رێگای پێدرا بە…
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەکى نوێ: سۆز و خۆشەویستیی دایک رەنگدانەوەى لەسەر کەسێتیی منداڵ لە ئاییندەدا دەبێت

توێژینەوەیەکى نوێ لەسەر دووانە هاوشێوەکان دووپاتیدەکاتەوە کە تایبەتمەندییەکانى کەسێتى تەنها سروشتى نییە بەڵکو کاریگەریی پەروەردەشى لەسەرە، جیاوازى لەنێوان…
Total
0
Share