توێژینەوەیەک: ژنان بەتواناترن لە ئاشکراکردنی هەستەکانی بەرامبەر وەک لە پیاوان

بەپێی ئەو وێنە دێرینەی سەبارەت بە ئافرەت گواستراوەتەوە باسیان لە هەستیاریی ژنان کردووە، لەکاتێکدا لای پیاوان ئەو هەستیارییە کەمترە بۆیە زیاتر دەکەونە هەڵەوە سەبارەت بە هەستی بەرامبەرەکەیان.

هاوکات توێژینەوەیەکی نوێ باس لەوە دەکات کە ئەو بابەتە راستییەکی زۆری تێدایە، کە دەریدەخات کە ژنان بەڕاستی باشترن لە دەستنیشانکردنی هەستی کەسانی دیکە.

توێژینەوەکە شیکاریی بۆ زیاتر لە 300 هەزار کەس کردووە لە 57 وڵاتی جیاوازدا، کە هەریەکەیان 36 وێنەی بڕاو لە چاویان پیشان دراوە وەک بەشێک لە تاقیکردنەوەی “خوێندنەوەی مێشک لە چاوەکاندا”.

داوا لەم کەسانە کراوە کە هەستی دروست بۆ ئەو کەسەی کە وێنەی چاوەکانی گیراوە هەڵبژێرن.

لەوانە هەستی ئاشکرای وەک ترسناکی و سەرلێشێواوی، هەروەها هەستی وەک شەرمەزاری و دەمارگیری و نائارامی و ڕەزامەندی.

وە لە زۆربەی وڵاتان، ژنان نمرەی باشتریان لە پیاوان بەدەستهێناوە، بە تێکڕا، لە دۆزینەوەی هەستەکان بە شێوەیەکی دروست.

دەیڤید گرینبێرگ، کە سەرپەرشتیاریی توێژینەوەکە دەکات کە لە بەڵگەنامەکانی ئەکادیمیای نیشتمانی زانستەکاندا بڵاوکراوەتەوە وتی، “ئەنجامەکانمان هەندێک لە بەڵگەی سەرەتایی دەخەنەڕوو کە مێینەکان بە تێکڕا هاوسۆزی و هەستیارییان زیاترە وەک لە نێرینەکان”.

توێژینەوەکە گەورەترین توێژینەوەیە کە تا ئێستا سەیری “تیۆری دەروون” بکات، واتە سەبارەت بە هاوسۆزی مەعریفی، یان توانای ئەوەی خۆت بخەیتە شوێنی کەسێکی دیکە و بیخەیتە بەرچاوت کە بیر لە چی دەکاتەوە یان هەست بە چی دەکات.

دەریدەخات ژنان لەم کارەدا باشترن لە پیاوان کە لە تەمەنی 16 ساڵییەوە تا تەمەنی 70 ساڵی بەشدارییان تێداکردووە، توێژەران پێیانوایە کە هۆکارە بایۆلۆژی و کۆمەڵایەتییەکان ڕۆڵی گەورەیان هەیە.

بابەتی پێشتر

لە شەوی سەری ساڵدا غازی گەرمکەرەوە کۆتایی بە ژیانی خێزانێک هێنا

بابەتی دواتر

لە شەوی سەری ساڵدا رووناکییەکی "نامۆ" لە ئاسمانی کۆریای باشوور دەردەکەوێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share