لە عێراق 16 جۆری باڵندەی کۆچەری مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە

بەهۆی راوی نایاسایی و گۆڕانی کەشوهەوا و وشکەساڵییەوە، لە عێراق 16 جۆری باڵندەی کۆچەری مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە.

فازیڵ غەراوی، سەرۆکی دەستەی ستراتیجی مافی مرۆڤی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، عێراق یەکێکە لە گرنگترین وێستگەکان بۆ باڵندە کۆچەرییەکان، ئەمەش بەهۆی جوگرافیاکەیەوە، بەتایبەت بەهۆی بوونی زۆنگاوەکان لە باشووری عێراق و هەروەها بوونی سەرچاوەی زۆری ئاویی دیکە.

دەشڵێت، ساڵانە نزیکەی 270 جۆر باڵندەی کۆچەر بۆ ناوچە جیاوازەکانی عێراق کۆچدەکەن، بەشی زۆری ئەم باڵندانەش لە روسیا، چین، سیبیریا و کەنەداوە دێن، کە زۆرینەیان مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە.

ئەوەشی خستەڕوو، لەو ژمارەیە 16 جۆری باڵندەی کۆچەری بەهۆی وشکەساڵی، راوی نایاسایی و گۆڕانی کەشوهەواوە، مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە، بەتایبەت فلامینگۆ، قازی کێوی، مراوی کێوی، لەقلەق و شێلاقەی سەوز.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق: چاپکردنی یاداشتەکانی د. لەتیف رەشید 39 ملیۆن دیناری تێچووە نەک چوار ملیار

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، چاپکردنی یاداشتەکانی د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆمار 39 ملیۆن دیناری تێچووە…
Total
0
Share