فیلمسازێکی بەناوبانگی کەنەدی لە فەرشی سووری کان دەردەکرێت

کێلڤین ڕێدڤێرس بەرهەمهێنەری سینەمایی کەنەدی ڕێگریی لێدەکرێت بچێتە سەر فەرشی سووری فێستیڤاڵی سینەمایی کان، بەو بیانووەوە کە پێڵاوەکانی گونجاو نەبوون.

ڕێدڤێرس جووتێک کەوشی مۆکاسینی لەپێدا بووە، کە جۆرە پێڵاوێکی نەتەوەیی کەلەپوورییە.

ئەگەرچی لە ڕێوڕەسمی کاندا پێویستە بەشداربووان بە جلوبەرگی فەرمییەوە دەربکەون، بەڵام بەرهەمهێنەرەکە ویستوویەتی پارچەیەکی ڕەسەنیش لەگەڵ پۆشاکەکەیدا بگونجێنێت و جیاواز دەربکەوێت.

لەم بارەیەوە ڕایگەیاندووە، “بەشی پێویست جیاوازی لە میدیادا نییە، پێویستە زیاتر فیلمسازی ڕەسەن لەسەر ستەیج دەربکەون”.

لە دواییدا ڕێدڤێرس لەگەڵ نوێنەرانی کاندا کۆبووەتەوە و ئەوان داوای لێبوردنیان لێکردووە، بەهۆی شێوازی مامەڵەی پاسەوانەکانەوە لەگەڵیدا.

هەروەها نوێنەران خستوویانەتەڕوو، دەیانەوێت زیاتر لەبارەی پۆشاکی کەلەپوورییەوە فێرببن، تاکو لە داهاتوو بتوانن بیناسنەوە.

بابەتی پێشتر

ڕۆژنامەنووسێكی فەرەنسی لە ئۆكرانیا كوژرا

بابەتی دواتر

كوشتنی عێراقییەكان لە كامپی هۆل بەردەوامە و ژنێكی تر كوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share