نرخی پێشبینیکراوی ئایفۆن 15 زیاترە لە دوو هەزار دۆلار

پێشبینی دەكرێت مۆبایلی (ئایفۆن 15) ببێتە یەکێک لە گرانترین مۆبایلەکان كە تا ئێستا لەلایەن كۆمپانیای ئەپڵەوە بەرهەم هێنرابێت، چونكە پیشبینی دەکرێت نرخەكەی لە دوو هەزار دۆلار زیاتر بێت.

بەپێی پێشبینییەكان نرخی ئایفۆن 15 (ماكس دوو تێرابایت) نزیکەی دوو هەزار و 99 دۆلاری ئەمریکی دەبێت کە بەراورد بە نرخی (ئایفۆن 14 پڕۆماكس یەك تێرابایت) زۆر زیاترە کە لە هەزار و 599 دۆلارەوە دەستیپێكردووە.

ئایفۆنە نوێیەكە یەكەم ئایفۆن دەبێت كە بیرگەی دوو تێرابایتی هەبێت و دەنگۆی ئەوە هەیە كە كامێرایەكی نوێكراو و چیپێكی نوێی بەهێزی تێدابێت.

بڕیاریشە ئەپڵ لە 12ی ئەیلولدا ئایفۆن 15 نمایش بكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق ئۆتۆمبێل به‌ تایبه‌تمه‌ندیى سه‌رده‌مه‌وه‌ دروستده‌كات

وه‌زاره‌تى پێشه‌سازیى عێراق ڕایگه‌یاند، ده‌ستیانكردووه‌ بە دروستكردنى ئۆتۆمبێلێك به‌ تایبه‌تمه‌ندیى سه‌رده‌م. وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌ كردووه‌ كۆمپانیاى…
زیاتر ببینە

بەرلە چەند ڕۆژێک لە دەرچوونی.. دیارترین زانیارییە دزەپێکراوەکانی مۆبایلە نوێیەکەی سامسۆنگ

کۆمپانیای گالاکسی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاشکرایکرد، کە بەرهەمێکی نوێی خێزانی گالاکسی ئەی دەخەنە بازاڕەوە. لە ڕاگەیاندراوێکدا ئیدارەی کۆمپانیاکە ڕایانگەیاندووە،…
Total
0
Share