عێراق ئۆتۆمبێل به‌ تایبه‌تمه‌ندیى سه‌رده‌مه‌وه‌ دروستده‌كات

وه‌زاره‌تى پێشه‌سازیى عێراق ڕایگه‌یاند، ده‌ستیانكردووه‌ بە دروستكردنى ئۆتۆمبێلێك به‌ تایبه‌تمه‌ندیى سه‌رده‌م.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌ كردووه‌ كۆمپانیاى گشتیى پێشه‌سازیى ئۆتۆمبێل له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى “زەمزەم”ى جیهانى ئۆتۆمبێلى ( BAIC X25 ) دروستده‌كات.

باسی له‌وه‌ش كردووه‌، له‌ هه‌نگاوى یه‌كه‌مدا 120 ئۆتۆمبێل دروستده‌كه‌ن و له‌ ئێستاشدا 80 ئۆتۆمبێلیان له‌ ته‌واوبووندان.

به‌پێی قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاكه‌ش، ئۆتۆمبێله‌كان به‌شێوه‌یه‌كى مۆدێرن دروستكراون كه‌ تایبه‌تمه‌ندیى پێشكه‌وتووى جیهانیيان تێدا به‌كارهێنراوه‌، به‌نمونه‌ بزوێنه‌ر و گێڕی ئۆتۆمبێله‌كه‌ توانایه‌كى به‌هێزيان هه‌یه‌ و به‌ تایبه‌تمه‌ندیى ئۆتۆمبێلى ژاپۆنی لە جۆری “میتسوبیشی” دروستكراوه‌ .

ئاشكراشیكردووه‌، ئۆتۆمبێله‌كه‌ نرخێكى گونجاوى ده‌بێت و به‌شێوه‌ى قیست و پێشه‌كی ده‌فرۆشرێت له‌ ڕێگه‌ى هەردوو بانكى ڕه‌شید و ڕافیده‌ینه‌وه‌ و تاوه‌كو یه‌ك ساڵیش خزمه‌تگوزاری و چاككردنه‌وه‌یان بێبه‌رامبه‌ر ده‌بن.

بابەتی پێشتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

زیاتر لە 70%ی گەنجان دەیانەوێت كۆچ بكەن‏ <br> ڕاپرسییەک لە تورکیا ویستی كۆچ و نەبوونی خواستی دەنگدان دەخاتەڕوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیوەندییەکانی عێراق: کەمکردنەوەی کرێی ئینتەرنێت هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و دەبێت جێبەجێی بکەن

لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەو بڕیارەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی عێراق داویەتی هەرێمی…
Total
0
Share