ئاسایشی هەولێر: تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە و هیچ کارمەندێکمان بریندارنەبووە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە کە هەوڵی هەڵاتنی دراوە، بەڵام هیچ کارمەندێکیان بریندارنەبووە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، “لەلایەن هێزەکانمانەوە بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر لەگەڕەکی هەڤاڵانی شاری هەولێر دەستگیرکرا، لەکاتی دەستگیر کردنی هەوڵی داوە بە ئۆتۆمبێل هەڵبێت و خۆی لە چەند ئۆتۆمبێلێکی هاوڵاتیانی ئەو گەڕەکە داوە، بەڵام دواتر لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکرا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هەواڵانە دوورن لە راستییەوە کە باس لە برینداربوونی دوو کارمەندی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان دەکەن و هيچ کارمەندێکمان بریندارنەبووە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوی هاوبەشی یەکێتی و پارتی لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆیان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆیان لە پیرمام، راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە،…
Total
0
Share