راگەیەندراوی هاوبەشی یەکێتی و پارتی لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆیان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆیان لە پیرمام، راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەمڕۆ سێشەممە 15/4/2025، لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام، هەردوو شاندی دانوستانکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، “لە کۆبوونەوەکەدا، کە لە کەشێکی دۆستانە و ئەرێنیدا بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لەبارەی هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت کرا و هەنگاوی ئیجابی و بەرەوپێشچوونی باش هەبوو”.

هەر لە راگەیەندراوە هاوبەشەکەدا هاتووە، “لە رۆژانی داهاتوودا کۆبوونەوەکان بەردەوامدەبن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی: زیاتر لە 60%ی ئەو گەڕەکانەی بێئاوبوون ئاویان وەرگرتووە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رایدەگەیەنێت، زیاتر لە %60ی ئەو گەڕەکانەی بێئاوبوون ئاویان وەرگرتووە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share