ڤیدیۆیەکی نوێی کاتی کوشتنی قاسم سولەیمانی بڵاوکرایەوە

دوای نزیکبوونەوەی ساڵیادی کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسداران لە فڕۆکەخانەی بەغداد، ڤیدیۆیەکی نوێی ساتی دابەزینی قاسم سولەیمانی لە فڕۆکە و بۆردومانکردنی ئۆتۆمبیلەکەی بڵاوکرایەوە.

بەپێی پارچە ڤیدیۆیەکە ئۆتۆمبیلێکی مارسیدسی ڕەش دەچێتە نزیکی ئەو فڕۆکەیەی کە قاسم سولەیمانی پێبووە و بە خێرایی فڕۆکەخانەکە بەجێدەهێڵێت.

لە ڤیدیۆکەدا دوو کەس لەو کەسانە نیشان دەدات کە بەرپرسی حەشدی شەعبین و لەگەڵ ئەبومەهدی موهەندیس بۆ پێشوازی قاسم سولەیمانی چونەتە فڕۆکەخانەی بەغداد.

دیمەنەکە بەرەبەیانی ڕۆژی 3ی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوو نیشان دەدات، کاتێک ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لەگەڵ قاسم سولەیمانی بە ئۆتۆمبیلێکی تایبەت لە فڕۆکەخانەی بەغدادەوە دەچنە دەرەوە و پاش دورکەوتنەوەیان بۆ چەند سەد مەترێک لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکییەوە بۆردومان دەکرێن و دەکوژرێن.

بابەتی پێشتر

کریستیانۆ بۆ جاری دووەم پڕۆتۆکۆلی خۆپارێزی شکاند و سزایەکی تر بەڕێوەیە

بابەتی دواتر

عێراق.. 13 بانك لە كەیسی كڕینی دۆلار دا دادگایی دەكرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share