بەتۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پەكەكە توركیا پارەی دەیان كەسی سڕكرد

حكومەتی توركیا پارەی 770 كەسایەتی و دامەزراوەی سڕكرد، بەشێكیان بە بوونی پەیوەندییان لەگەڵ پەكەكە و هاوكاریكردنی تۆمەتباركراون.

ئەمڕۆ هەینی میدیای فەرمیی توركیا بڵاویكردەوە، “حكومەتی توركیا پارەی 770 كەسایەتی و دامەزراوەی بەهۆی پارەداركردنی تیرۆرەوە سڕكردووە كە بارەگاكانیان لە ئەمریكان”.

بەشێك لەو كەسایەتی و دامەزراوانە، تۆمەتباركراون بەوەی پەیوەستن بە فەتحوڵڵا گیولەن، كەسایەتیی ئۆپۆزسیۆنی توركیا و نەیاری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە.

گیولەن لەلایەن توركیاوە تۆمەتباركراوە بە ئەنجامدانی ئەو كودەتایەی ساڵی 2016 لە توركیا كرا و شكستیپێهێنرا. ئەو كەس و دامەزراوانەی بە تۆمەتی پەیوەندیگرتنیان لەگەڵ گیولەن پارەكانیان سڕكراون، ژمارەیان 400 كەس و دامەزراوەن، لەنێویاندا دامەزراوەی نیاگارا هەیە كە بارەگاكەی لە شیكاگۆیە.

بەپێی میدیای فەرمیی توركیا، 200 كەسی تر لەو 770 كەسایەتی و دامەزراوەیەی سزادراون و پارەكانیان سڕكراون، تۆمەتبارن بە هاوكاریكردنی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە و ڕێكخراوی داعش.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتبارانی هێرشکردنە سەر کونسوڵخانەی عێراق لە ئیستانبوڵ دەستگیرکران

رۆژنامەی سەباح-ی تورکیا هەواڵی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی بڵاوکردەوە، کە ئێوارەی دوێنێ کونسوڵخانەی عێراقیان لە ئیستانبوڵ کردەئامانج. رۆژنامەکە لە…
Total
0
Share