نوێنەرانی هەدەپە بەشدارن
لە توركیا بە تاوە و مەنجەڵەوە خۆپیشاندان دژی گرانی بەڕێوەچوو

لە گەورەشاری ئیستانبوڵی تورکیا خۆپیشاندان بە هەڵگرتنی مەنجەڵ و تاوەی ناو چێشتخانەکان، دژی بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و خزمەتگوزارییەکان دەستیپێکرد، لەخۆپیشاندانەکەدا ژمارەیەک نوێنەری هەدەپە بەشدارییان کردووە.

ڕۆژنامەی زەمانی تورکی بڵاویکردەوە، خۆپیشاندەران لەبەردەم ناوەندی بازرگانیی ئیستانبوڵ کۆبوونەتەوە و بە مەنجەڵ و تاوەکانی دەستیاندا دەکێشن، وەک نیشاندانی توڕەییان لە بەرزبوونەوەی نرخ.

خۆپیشاندەران بە دروشمی “بەرزبوونەوەی نرخی کارەبا، غاز و پێداویستییە سەرەکییەکان کەمبکەنەوە” خۆپیشاندانیان دەستپێکردووە، هەروەها دروشمی “دەمانەوێت وەک مرۆڤ بژین” دەڵێنەوە.

لە خۆپیشاندانەکەدا ئەندام پەرلەمانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) زوڵەیخا گولوم و ژمارەیەک ئەندامی دیکەی پارتەکە بەشدارن.

خۆپیشاندەران لە پەیامێکدا کە ئاراستەی حکومەتی تورکیایان کردووە دەڵێن، “ڕۆژانە بەردەوام بەرزبوونەوەی زیاتر لە نرخی کەلوپەلەکاندا دەبینین، بەجۆرێک ناتوانین پێداویستییە سەرەکییەکانیشمان بکڕین”.

ئاماژەیان بەوەکردووە، بەردەوام نرخی کەرەستە خۆراکییەکان، کارەبا، غاز، سوتەمەنی و پەیوەندیکردن بەرزدەبێتەوە، “وایانلێکردووین ناتوانین هەناسەش بدەین”.

ئەمە لەکاتێکدایە سەندیکای کرێکارانی ئەو وڵاتە پێشتر ڕایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخ و هەڵاوسانەوە، هاوڵاتییانی تورکیا ناتوانن تەنانەت پێداویستییە سەرەکییەکانیان بکڕن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەزڵوم عەبدی و فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆبوونەوە

فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات – هەسەدە، کۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاگەیاند و دەڵێت، “پرسی…
زیاتر ببینە

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی زانیاریی بە ئێستا دا.. ئەمریكا وەڵامی هێرشەكانی سەر هێزەكانی لە دێرەزور دایەوە

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بڵاویكردەوە، ئەمریكا وەڵامی هێرشەكەی شەوی ڕابردووی سەر هێزەكانی لە دێرەزور داوەتەوە. واین مارتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی…
Total
0
Share