وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ژمارەیەك ڕێكاری نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا ڕادەگەیەنێت و هاتوچۆش بۆ ژمارەیەك وڵاتی جیهان و ئاهەنگەكانی سەری ساڵ قەدەغەدەكات.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی كانونی یەكەم به‌یانی ژماره 57ی تایبه‌ت به پاراستنی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد ئەمەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بەریتانیا و ژمارەیەك لە وڵاتانی دیكەدا.
بەشێك لە بڕیارەكان:
– قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شت بۆ وڵاتانی (به‌ریتانیا، باشووری ئه‌فریقا، ئوسترالیا، دانیمارك، هۆڵه‌ندا، به‌لجیكا، ئێران و ژاپۆن).
– قه‌ده‌غه‌كردنی هاتنی كه‌سانی بیانی له‌و وڵاتانی ناویان هاتووه، جگه له نێرده دیپلۆماتییه‌كان و شانده فه‌رمییه‌كان.
– ئه‌و هاووڵاتییه عێراقییانه‌ی له‌و وڵاتانه‌ی ناویان هاتووه ده‌گه‌ڕێنه‌وه 14 رۆژ كه‌ره‌نتینه ده‌كرێن.
– ده‌روازه سنوورییه‌كانی حاجی ئۆمه‌ران، باشماخ و په‌روێزخان به‌ڕووی گه‌شتیاران داده‌خرێن.
– هه‌موو گردبوونه‌وه و كۆنفرانس و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه.
– سازكردنی ئاهەنگی سەری ساڵ قەدەغەیە.
– هەر شوێنێك ئاهەنگی سەری ساڵ ئەنجامبدات بە بڕی 10 ملیۆن دینار سزادەدرێت.
– قەدەغەكردنی داوەت و شایی و چونە سەرقەبران و دانانی پرسە بەردەوام دەبێت.
– ئەو پێبژاردنانەی وەردەگیرێت بۆ كڕینی پێداویستی خۆپاراستن لە فەرمانگەكاندا خەرجدەكرێت.
– دامەزراوەكانی كەرتی تایبەت كارمەندانیان ناچاربكەن بە بەستنی ماسك.
– شۆفێری ئۆتۆمبێل بە هەموو جۆرەكانیەوە لەكاتی بوونی سەرنشینی دیكە پێویستە ماسك ببەستن.
دەقی بڕیارەكان: