150 كۆنگرێسمان پشتیوانی گەڕانەوە بۆ ڕێككەوتنی ئەتۆمی دەكەن

داوای گەڕانەوەی بێ مەرج دەكەن

نوێنەرانی دیموكراتەكان لە كۆنگرێسی ئەمریكا داوایانكرد وڵاتەكەیان بگەڕێتەوە بۆ ڕێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، ئەمەش بە كەمتر لە مانگێك دێت پێش گەیشتنی جۆ بایدن، سەرۆكی هەڵبژێردراو بە كۆشكی سپی.

150 كۆنگرێسمانی دیموكراتەكان ڕەزامەندی خۆیان نیشاندا لەسەر پلانی گەڕانەوە بۆ ڕێككەوتنەكە بەبێ هیچ مەرجێكی نوێ، ئەمەش ژمارەی پێویستە بۆ ڕێگری لەهەر هەولێكی دروستكردنی بەربەست لە بەردەم هەنگاوەكەدا لە كۆنگرێسدا، وەك ئەوەی ڕۆژنامەی (جیرۆزالیم پۆست) بڵاویكردوەتەوە.

كۆنگرێسمانەكان نامەیەكیشیان بۆ سەرۆكی هەڵبژێردراو بەرزكردووەتەوە بۆ گەڕانەوەی وڵاتەكەیان بۆ ئەو ڕێككەوتنەی ئێران و وڵاتانی جیهان (5+1) كۆدەكاتەوە و لە ساڵی 2015 لە سەردەمی ئیدارەی باراك ئۆبامادا واژووكرا.

پاش تێپەڕبوونی كەمتر لە دوو ساڵ بەسەر وەرگرتنی دەسەڵات، دۆناڵد ترەمپ بەشێوەیەكی یەكلایەنە كشانەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی لە ڕێككەوتنەكە ڕاگەیاند و دواتریش زنجیرەیەك سزای بەسەر تاراندا سەپاند.

پەیامەكە بۆ دڵنیایی دانە بە سەرۆكی هەڵبژێردراو كە دەتوانێت بگەرێتەوە بۆ ڕێككەوتنەكە پشت بەست بە بوونی دەنگی پێویست كە دەتوانێت ڕێگری لە هەر هەوڵێكی یاسادانان لە كۆنگرێسدا بكات كە پێچەوانەی ئەو هەنگاوە بێت.

بابەتی پێشتر

موسڵ.. چەند چەكدارێك دزی لە ماڵی خاوەن نوسینگەیەكی دراو دەكەن

بابەتی دواتر

زۆر دەگمەنە.. ژنێك بە دوو منداڵدان سیانەیەكی دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share