لافاو هەشت كەس لە فەڕەنسا بێسەروشوێن دەكات

حكومەتی فەڕەنسا ئەمڕۆ شەممە 3ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاند، لانیكەم هەشت كەس بێسەروشوێن بوون بەهۆی ئەو شەپۆلەی ناوچەكانی باشوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتی گرتووەتەوە و بووەتە هۆی دروستبوونی لافاوی گەورە لە دەوروبەری شاری نیس.

ئاژانسی كەشناسیی فەڕەنسا بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێردا 450 میلیمەتر باران لە هەندێك ناوچەدا باریووە كە یەكسانە بە بارانی چوار مانگ لەم ماوەیەی ساڵدا.

جیریمی كرانشان، بەڕێوبەری پاراستنی مەدەنی لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، بارانبارینەكە زۆر زیاتر بووە لەوەی 3ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2015 كە ئەوكات لافاو بووە هۆی گیان لەدەستدانی 20 كەس لە شاری كان و ناوچەی ریفیرا.

دوێنێ هەینی بەهۆی نزیكبوونەوەی گەردەلولەكە كەرتی (ئەلب-ماریتیم) كە دەكەوێتە سەر سنووری ئیتاڵیا خرایە حاڵەتی ئامادەباشی تەواوەوە.

گەردەلولەكە كە ناوی (ئەلیكس)ە بووەتە هۆی دروستبوونی بایەكی بەهێز كە خێراییەكەی زیاترە لە 180 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا، بەتایبەت لە ناوچەی بریتانی لەنێوان ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی-دا.

دەسەڵاتداران ئەمڕۆ ئاستی ئامادەباشیان گەیاندە پرتەقاڵی، پاش ڕۆیشتنی ئاراستەی باران بەرەو ئیتاڵیا.

بابەتی پێشتر

کیم جۆنگ ئون پەیامێک لەبارەی توشبوونی ترەمپ-ەوە بڵاودەکاتەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕێکارەکانی خوێندنی ئەمساڵی ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەڕ بۆ چوونە كۆشكی سپی

بڕیارە لە 3ی تشرینی دووەمدا لە هەڵبژاردنێكدا ئەمریکا سەرۆکی نوێی وڵات و پێکهاتەی نوێی کۆنگرێس هەڵبژێرێت، تا ئێستاش…
Total
0
Share