گەشتکردن لە شازادەی جێنشینی سعودییە قەدەغە دەکرێت

محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە

گەشتی دەرەوەی وڵات لە محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودییە قەدەغە دەکرێت و بەشداری لە لوتکەی عەرەبیدا ناکات.

نوسینگەی سەرۆکایەتی جەزائیر بڵاویکردەوە، “عەبدولمەجید تەبون سەرۆکی جەزائیر پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودییە ئەنجامداوە، نیگەرانی خۆی پێڕاگەیاندووە کە ناتوانێت بەشداری لە لوتکەی عەرەبی بکات کە بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو بەڕێوەبچێت”.

ئاماژەی بەوەش کرد،”بن سەلمان ئاشکرایکردووە،” بەهۆی کێشەی تەندروستییەوە پزیشکەکان گەشتی دەرەوەی وڵات لە بن سەلمان قەدەغەکراوە”.

بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو لوتکەی وڵاتە عەرەبییەکان لە جەزائیر بەڕێوەبچێت.

 

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. دەستبەسەر 880 کیلۆگرام توتنی ماوەبەسەرچووی نێرگەلەدا گیرا

بابەتی دواتر

کەشناسی بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نه‌وت 129 دۆلارى تێپه‌ڕاند

نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كاندا به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى پێوانه‌یی تۆماركرد و نرخى هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت به‌سه‌روو 129 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا. ئاژانسی…
Total
0
Share