(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید بە بردنەوەی لە غەڕناتە ئەتلەتیکۆی گرتەوە

ڕیاڵ مەدرید لە لوتکەی لالیگا لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید هاوتا بووەوە

ئەمشەو، چوارشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 15ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید بردنەوەیەکی گرنگی تۆمارکرد.

ڕیاڵ مەدرید لە دی ستیفانۆ ستادیەم میوانداری یانەی غەڕناتەی کرد و یارییەکەی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێهێنا.

لە سەرەتاکانی تایمی یەکەم ئەستێرەکانی زێدان گوشاری توندیان دروستکرد و چەندین هەلی مەترسیداریان ڕەخساند، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە تۆماری گۆڵ و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.

لە تایمی دووەمدا یاریزانانی لۆس بلانکۆس هەستیان بە مەترسی دۆخەکە کرد و هێرشەکانیان چڕتر کرد، لە خولەکی 57 بە لێدانی سەر کاسیمێرۆ گۆڵێکی تۆمارکرد، لەدوای ئەم گۆڵە کشانەوە نیوە یاریگای خۆیان و یانەی غەڕناتە توانی باشتر دەربکەوێت، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە و بە پێچەوانەوە لە کۆتا ساتەکاندا (خولەکی 94) کەریم بنزیمە گۆڵی دووەم و یەکلاکەرەوەی تۆمارکرد، یارییەکەش بە ئەنجامی (2-0) لە بەرژەوەندی مێرەنگی کۆتاییهات.

https://streamable.com/qfsgod

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ڕیاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی (32) خاڵ لە لوتکەی ریزبەندی یانەکانی لالیگا لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید هاوتابووەوە، یانەی غەڕناتەش بە 21 خاڵەوە لە پلەی حەوتی ڕیزبەندی لالیگا جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

‘دەمانەوێت لەگەڵ كوردستان ڕێكبكەوین و كێشەكان چارەسەر بكەین’

بابەتی دواتر

بژاردەكانی ‘بەرپەرچدانەوەی ئێران’ دران بە ترەمپ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share