پوختەی وەڵامەکانی لاپۆرتا لەبارەی مێرکاتۆی بەرشلۆنە و ماڵئاوایی مێسی

خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە لە نوێترین چاوپێکەوتندا پلان و جموجۆڵەکانی یانەکەی ئاشکراکرد.

سەرۆکی یانە کەتەلۆنییەکە جەختی لەوە کردووە، کە یاریزانە گرنگەکان لەنێو لیستی فرۆشتندا نین، هەروەها ناوی ئەو یاریزانانەشی ئاشکراکرد کە خواستیان لەسەر گواستنەوەیان نیشانداوە.

“وەرزی ڕابردوو گرێبەستێکمان بەبڕی 100 ملیۆن بۆ فرینکی دی یۆنگ پێشکەشکرا، بەڵێ ئێمە نەمانفرۆشت، هەندێک یاریزان هەن نابێت ناویان لە لیستی فرۆشتندا بێت، دی یۆنگ یەکێکە لەوانە.”

“گرێبەستمان بۆ فرۆشتنی پێدری، ئانسو فاتی، کریستنسن، ئاراوخۆ پێگەیشتووە، بەڵام ئێمە پێمانوایە دەبێت ئەم ناوانە لە بەرشلۆنە بەردەوامبن، ئەوان ئێستا و داهاتووی یانەکەن.”

“نابێت گرێبەست لەپێناو گرێبەستدا بکەین، چەندین بەهرەی ناوازەمان لە لاماسیا هەیە و ناکرێت دەست لە پرۆژەی گەنجان هەڵبگرین، چونکە هەموو یاریزانە گەورەکان دەیانەوێت بۆ بەرشلۆنە یاریبکەن.”

“پێموایە دەتوانین لەگەڵ لۆنگلێت و ئومتیتی بە ڕێککەوتن بگەین، لەسەر چەند گرێبەستێکی کڕینیش کاردەکەین لەنموونەی ڤیتۆر ڕۆکی.”

“لە ئێستادا دیکۆ کار لەسەر گرێبەستی ئاردا گولەر دەکات، چونکە خولی ئیسپانیا ڕێگەمان پێدەدات ئەو گرێبەستانە واژۆبکەین کە لەسەر هەژماری ئەم وەرزە نین.”

“تیمی چاودێری بارسا سەرنجی خستووەتە سەر ئاردا، بێگومان ڕاوبۆچوونی دیکۆش گرنگە، دەمانەوێت گرێبەستەکە بۆ وەرزی داهاتوو واژۆبکەین.”

“برۆزۆڤیچ لە سعوودیەوە گرێبەستی پێگەیشتووە، ئێمە ناچینە نێو زیادکردنی ئاشکراوە بۆی.”

“هەوڵی گرێبەستکردن لەگەڵ یاریزانانی وەک کیمیچ و زوبیمێندی نادەین، بەهۆی ئەو دۆخە ئابووریەی یانەکەمانی تێدایە.”

” گوندۆگان پێیوتم کە خەونی بەرشلۆنە بووە، مایەی شانازییە یاریزانێکی هێندە گەورە بڕیاریدا پەیوەندی بە یانەیەکی مەزنی وەک بەرشلۆنەوە بکات، بەرشلۆنەی بەلاوە گرنگتربوو لە پارەی مان سیتی.”

” چاڤی باشترین ڕاهێنەرە بۆ بەرشەلۆنە، پیاوێکی گەورەیە، یانەکە دەناسێت و زۆر یارمەتیدەرە لە کارەکەدا، هەندێک ئەولەویەت هەیە و لێی تێدەگات، بە بێدەنگی قسە دەکەین، دەمانەوێت بەردەوام بێت و ئەویش هەروەها.”

” مێسی ویستی بگەڕێتەوە بۆ بارسا، لە پاریس قۆناغێکی زۆر سەختی تێپەڕاند، باوکی پێی وتم کە نایەوێت لە ژێر فشارێکی وەهادا بێت و ئێمە ڕێزی لێدەگرین، بەختێکی باش لە مەیامی، بەرشەلۆنە هەمیشە ماڵی ئەوە،”

“کار لەسەر ڕێزلێنانێکی گەورە دەکەین بۆ مێسی، ڕۆژی کردنەوەی سپۆتیفای کامپ نو ڕۆژێکی نایاب دەبێت بۆ ئەو مەبەستە.”

” لەگەڵ چیفرین (سەرۆکی یوێفا) کۆبوونەوەم کرد، ئەوان دەیانویست سود لە دۆسیەی نێگرێرا وەربگرن بۆ ئەوەی لە چامپیۆنزلیگ دەرمانبکەن، تا حوکممان لەسەر نەدرێت ناکرێت مەحکوم بین، لە بنەڕەتیشدا هیچ هەنگاوێک نەنراوە بۆ ئەوەی ڕێگەمان لێبگرن.”

” لەگەڵ خاڤیێر تیباس پردی پەیوەندییمان بونیادناوە، خۆشحاڵم کە توانیم قسەی لەگەڵ بکەم و هەموو پرسەکان بخەمە سەر مێزەکەی، چونکە لە بەرشلۆنە ناتوانین ڕووبەڕووبوونەوەیەکی هەمیشەییمان لەگەڵ دامەزراوەکاندا هەبێت.”

بابەتی پێشتر

سێ یانە لە بەرشلۆنەن و ڕافینیا دەڵێت: ناڕۆم

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ناکرێت لەچوارچێوەی یاسادا سوکایەتی بە پیرۆزییەکان بکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرشلۆنە سکاڵای هەیە

یانەى بەرشلۆنە سکاڵای هەیە لەسەر کەمکردنەوەى سزاکەى ناچۆی بەرگریکاری ڕیاڵ مەدرید. ناچۆ لە یارییەکەى جیرۆنا کارتی سوری وەرگرت…
Total
0
Share