چارەنووسی پاشەكەوتی مووچە یەكلادەكرێتەوە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەهیچ شێوەیەك ناتوانرێت تانە لە بڕگەی تایبەت بە پاشەكەوتی مووچە لە یاسای بودجە بدرێت كە دەنگی نەهێناوە بەو پێیەی لە حكومەتەوە ئەو بڕگەیە دانەنراوە و لە پەرلەمانیش دەنگی پێویستی نەهێنا و دەشڵێت، “حكومەتی عێراق مووچە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت”.

د. جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، چاوەڕواندەكرێت رۆژی سێشەممەی داهاتوو رێنمایی تایبەت بە جێبەجێكردنی یاسای بودجە دەربكرێت و حكومەتی عێراقیش مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت.

لەبارەی ئەگەری تانەدان لەو بڕگەیەی تایبەتە بە پاشەكەوتی مووچە لە دادگای فیدراڵی، ئەندامەكەی لیژنەی دارایی وتیشی، “ناتوانرێت تانە لەو بڕگەیە بدرێت، چونكە ئەگەر لە حكومەتەوە جێگیركرابێت یاخود دەنگی هێنابێت دەتوانرێت تانەی لەسەر بدرێت و تەنها لە یەك حاڵەتدا دەتوانرێت تانەی لێبدرێت، لە كاتێكدا كە ئەو بڕگەیە لە لیژنەی دارایی دانراوە و سیاسییەن رەتكرایەوە بەر لەوەی بخرێتە دەنگدانەوە ئەگەرنا ناتوانرێت تانە لەو بڕگەیە بدرێت كە تایبەت بووە بە گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان”.

بابەتی پێشتر

بێگەرد تاڵەبانی داوایەك ئاراستەی هاوڵاتییان دەكات

بابەتی دواتر

رووداوێکی هاتوچۆ پێنج برینداری لێکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share