كه‌شناسیی هه‌رێم: ئه‌مڕۆ به‌فر و بارانه‌ ‏

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێم پێشبینی ده‌كات ئه‌مڕۆ باران له‌ ‏زۆربه‌ى ناوچه‌كان ببارێت و له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌ سنوورییەكانیش ئەگەری بارینی به‌فر ‏هەیە.‏

كه‌شناسیی هه‌رێم، پێشبینییه‌كانى كه‌شوهه‌واى ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی بڵاوكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ ‏ئاسمانى هه‌رێم نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌ شه‌ودا بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت له‌گه‌ڵ بارانبارین ‏له‌ زۆربه‌ى ناوچه‌كان و بارینى به‌فر له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان. ‏

لەبارەی پێشبینییەكانی پلەكانی گەرما، ئه‌مڕۆ به‌رزترین پله‌ له‌ هه‌ولێر 19، سلێمانى 17، ‏دهۆك 17، هه‌ڵه‌بجه‌ 17 و له‌ كه‌ركوكیش 21 پله‌ ده‌بێت. ‏

هه‌روه‌ها كه‌شناسی پێشبینی ئه‌وه‌ى كردووه‌، سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ ئاسمان له‌كاتى به‌یانى ‏زوودا هه‌وربێت و نمه‌بارانیش ببارێت، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانیش باران ده‌بارێت و ‏پاشنیوه‌ڕۆش ئاسمان ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه‌ هه‌ور و دواتریش ساماڵ ده‌بێت. ‏

هەر بۆ سبەینێ، به‌رزترین پله‌ى گه‌رما له‌ هه‌ولێر 16، سلێمانى 14، دهۆك 16، هه‌ڵه‌بجه‌ ‏‏14 و له‌ دهۆكیش 19 پله‌ ده‌بێت.‏

بابەتی پێشتر

كەركوك.. پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێكیان بەرپاكرد

بابەتی دواتر

كازمی بۆ داعش: یەك بە یەك ڕاوتاندەنێین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
13
Share