هاتوچۆی هەولێر: تیژڕەویی هەمیشە كۆتاییەكەی خراپە

فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، كاتژمێر 6ی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ ،لەسەر ڕێگای هەولێر – بەحركە، لەسەر بەرزەپردی 120مەتری، ئۆتۆمبێلێكی جۆری دۆجی تایبەت بەهۆی تیژڕەویی كۆنترۆڵی لەدەستدا و لە شەقام دەرچوو لەسەر ناو بڕەی شەقامەكە خۆی كێشا بە ستوونێكی كارەبادا و شۆفێرەكەی بەسەختی برینداربوو.

راشیگەیاند، بەهۆی رووداوەكەوە زیانێكی زۆری ماددیی بەر ئۆتۆمبێلەكە كەوت و وتیشی، “هەڵمەخەڵەتێن بە مواسەفات و توانا، چونكە هەموو ئۆتۆمبێلێك توانای مانەوەی لەسەر ڕێگا، بەندە بەخێراییەكەی، تاوەكو خێراییش زیاتربێت، ئەگەری دەرچوونی لە ڕێگا زیاترە و ئەوە یاسای فیزیایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: پێویستە ئەنجامدەرانی هێرشە درۆنییەکان بۆ رای گشتی ئاشکرابکرێن و سزابدرێن

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێکی باڵای سەربازیی بەریتانیا کۆبووەوە. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە وەفدێکی باڵای سەربازیی…
Total
0
Share