فراكسیۆنی یەكێتی: تادواسات لە هەوڵەكان بۆ دابینکردنی پشکی هەرێم بەردەوام دەبین

لۆگۆی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان

فراكسیۆنی یەكێتی لە بەغداد ڕایدەگەیەنێت، تا دوا ساتەکانی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە لە هەوڵە سیاسی و پەرلەمانی و دیپلۆماسیەکان بەردەوام دەبن بەمەبەستی دابینکردنی پشکی هەرێم.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی شوبات فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەغداد كۆبووەوە.

بەختیار شاوەیس، وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی بە تۆڕی میدیای ئێستای وت، لە كۆبوونەوەكەدا شاندەکە دواهەمین پێشهاتەکانی ڕەوتی گفتوگۆ و دانوستانەکانی لەگەڵ لایەنە سیاسیە عیراقیەکان خستەبەردەم ئەندامانی فراکسیۆن.

وتیشی، “وەک فراکسیۆنی یەکێتی جارێکی دیکە پشتیوانیمان بۆ ڕێککەوتنی نێوان هەردوو حکومەتی ئیتحادی و حکومەتی هەرێم دوپاتکردەوە”.

بەختیار شاوەیش ئەوەشی خستەڕوو، جەختمان کردەوە کە تا دوا ساتەکانی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە لە هەوڵە سیاسی و پەرلەمانی و دیپلۆماسیەکانمان بەردەوام دەبین بەمەبەستی دابینکردنی پشکی هەرێم و شایستە داراییەکانی موچەخۆرانی خەڵکی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی؛ کاریزما لە پاراستنی هاوسەنگی و دوورخستنەوەی هەرێم لە ململانێ ناوچەییەکاندا

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چەندینجار لە کاردانەوەی بەرامبەر هێرشە مووشەکییەکانی ڕابردوو بۆ سەر هەرێمی کوردستان،…
زیاتر ببینە

فارس عیسا: هەنگاوی یەکەم نراوە بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری رادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکانی…
Total
0
Share