بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا: هەرێم قەیرانی دەرمانی تێپەڕاندووە

د. یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی رایگەیاند، چیتر هەرێم بەدەست کەمیی دەرمانەوە ناناڵێنێت و ئەو قەیرانە تێپەڕیوە.

د. یاد نەقشبەندی لە لێدوانێکدا ئەوەی خستەڕوو، “رێژەی بەرزی توشبوون بە شێرپەنجە بووەتە دیاردەیەکی جیهانی، ئەمەش پێویستی بە هەوڵی زیاترە لە هۆشیاری و دەستنیشانکردنی پێشوەختە لە ڕێگەی ناوەندە تایبەتمەندەکانەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، کێشەی کەمیی دەرمان کە هەرێم لە ساڵی 2023 و 2024 رووبەڕووی ببووەوە، بەباشی چارەسەرکراوە و لەئێستادا هیچ کێشەیەک نەماوە، پێشبینیش دەکرێت ئەم سەقامگیرییە لە ماوەی ئەمساڵدا بەردەوام بێت.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا وتیشی، “نزیکەی 40%ی ئەو نەخۆشانەی لە نەخۆشخانەی هیوا تۆمارکراون، خەڵکی دەرەوەی سلێمانی و دەرەوەی هەرێمی کوردستانن، بەوپێیەی نەخۆشخانەکە لە پارێزگا جیاوازەکانی عێراقەوە توشبووانی شێرپەنجە وەردەگرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا هەڕەشەری بڵاوکردنەوەی وێنەی لە کەسێک کردووە و داوای پارەی لێکردووە

کەسێک لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیرکرا کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لە هاوڵاتییەک کردووە و لەبەرامبەردا داوای پارەی لێکردووە. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share