کەشناسیی هەرێم: بارینی باران و بەفر بەردەوام دەبێت

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ و سبەینێ بارینی باران و بەفر بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارینی نمە باران و بەفرێکی کەم هەیە، پلەکانی گەرما لە تۆمارکراوی دوێنێ  نزیکدەبنەوە.

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە ئاماژە بەوە دەکات، “سبەی یەکشەممە بە گشتی ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەری بارینی بەفرهەیە، لە کاتەکانی بەیانی زوودا لە هەندێک ناوچە ئەگەری دروستبوونی تەمێکی سووک هەیە، پلەکانی گەرما  بە (1-3) پلەی سیلیزی بە بەراوورد بە تۆمارکراوی ئەمرۆ، نزم دەبنەوە”.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 10

سلێمانی : 8

دهۆک : 8

کەرکوک : 11

هەڵەبجە : 10

زاخۆ : 8

سۆران : 8

حاجی ئۆمەران : 1-

گەرمیان : 15

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قەدەغەی هاتوچۆ ڕانەگەیەندرا.. بەستنی ماسك لە شوێنە گشتییەكان و دامەزراوەكان دەسەپێنرێت

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا هیچ بڕیارێک لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆی گشتی و سنوردار نەدرا، وتەبێژی حکومەتی…
Total
0
Share