وەزارەتی دارایی: بەغداد پارە دەنێرێت و پێش جەژن مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دەدرێت

وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەغداد رەزامەندی داوە بە ناردنی 400 ملیار دینار و هەوڵدەدەین پێش جەژن مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەكان دابەشبكەین.

هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەمڕۆ پێنجشەممە حكومەتی عێراق رەزامەندی داوە بە ناردنی 400 ملیار دیناری دیكە بۆ هەرێمی كوردستان و چاوەڕواندەكرێت رۆژی یەكشەممەی داهاتوو ئەو بڕە پارەیە بخرێتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی هەرێم.

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم جەختیكردەوە، هەوڵدەدەین پێش جەژن مووچەی مانگی 5ی سەرجەم ئەو وەزارەت و دەستانە دابەشبكەین كە مووچەیان وەرنەگرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای لوتکە زانیاری نوێ لەبارەی ناردنی ئەو کۆچبەرانەی لە بەریتانیان بۆ رواندا ئاشکرادەکات

سەرۆکی دەزگای لوتکە بڵاویکردەوە، لیژنەی هاوبەشی مافەکانی مرۆڤ لە پەرلەمانی بەریتانیا گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە پڕۆژەیاسای “رواندای سەلامەت”…
Total
0
Share