وەزارەتی خوێندنی باڵا: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سیستمی زانکۆلاین کارا دەکرێت

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەمڕۆ شەممە 3ی تشرینی یەکەم، خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی ئاگادار دەکاتەوە کە لەم هەفتەیەوە دەتوانن وشه‌ی تێپه‌ڕ و نهێنی (پاسۆرد و یوزه‌رنه‌یم) لە خوێندنگاکانیان وەربگرنەوە و دەشڵێت، “لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سیستمی زانکۆ لاین کارا دەکرێت”.

لە ڕاگەیەنراوێکدا عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “دواى هەوڵەکانى بەڕێوبەرایەتیی گشتیی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون لە وەزارەت و ناوەندى وەرگرتنى خوێندکاران، وشه‌ی تێپه‌ڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزه‌رنه‌یم) بۆ سەرجەم دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى ئامادەکرا و هەر دوێنێش ڕه‌وانه‌ی وەزارەتى پەروەردە كرا”.

عەباس ئەکرەم ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووه‌، دەرچووانى پۆلی دوانزەى ئامادەیى لەم هەفتەیەوە دەتوانن سەردانى خوێندنگەکانیان بکەن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی وشه‌ی تێپه‌ڕ و نهێنی (پاسۆرد و یوزه‌رنه‌یم)، هەروەها داوایان لێدەکات دەرچووان بەباشى پاسۆرد و یوزەرنەیمەکانیان بپارێزن، چونکە دواتر لەڕێگەى ئه‌و (پاسۆرد و یوزەرنەیم)ه‌ دەتوانن (زانکۆلاین) پڕبکەنەوە.

لەبارەی کاتی کاراکردنی سیستمی زانکۆلاینەوە کە لە ساڵانی ڕابردوودا لە بەرواری 11ی ئەیلولەوە سیستمەکە کارا دەکرا، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی به‌ تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، “لەچەند ڕۆژی داهاتوودا سیستمی زانکۆلاین کارا دەکرێت” بەبێ ئەوەی کاتی کاراکردنی زانکۆلاین بە دیاریکراوی ئاشکرا بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆبوونەوە گرنگەكە ئەنجامدەدرێت
تایبەتە بە پەیڕەوكردنی پاكێجی خێزانی لە هێڵەكانی ئینتەرنێت

لەسەر پێشنیازەكانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن تایبەت بە پەیڕەوكردنی پاكێجی خێزانی، سبەینێ لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی پەرلەمان كۆبوونەوەیەك…
Total
0
Share