رووداوێکی هاتوچۆ لەنزیک تونێلی دەربەندیخان روویدا

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتوچۆ لەنزیک تونێلی دەربەندیخان روویدا و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە، “کاتژمێر2:30 ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، رووداوێکی پێکدادان لە نزیک تونێلی دەربەندیخان لەنێوان هەردوو ئۆتۆمبیلی جۆری بارهەڵگر سکانیا و نیسان پیکاب روویدا”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە رووداوەکەدا سێ کەس برینداربوون کە پێکهاتبوون لە شۆفێری بارهەڵگرەکە و دوو لە سەرنشینانی پیکابەکە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست: حکومەت یاری بە هەستی مامۆستایانی گرێبەست کرد

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، رایەگەیاند، “حکومەتی کاربەڕێکەر یاری بە هەستی مامۆستایانی گرێبەست کرد”. عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی…
Total
0
Share