چین داواکاریی ئەمریکا بۆ دیداری وەزیرانی بەرگریی هەردوولا رەتدەکاتەوە

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، پەکین رازی نەبووە بە بانگهێشتەکەی بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لە سەنگاپوور لە نێوان ، لۆید ئۆستن و لی شانگ فو وەزیرانی بەرگریی هەردوو وڵات.

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن جەنەراڵ پات رایدەر، وتەبێژی پێنتاگۆن بڵاوکراوەتەوە هاتووە، چین ئەمریکای ئاگادارکردووەتەوە کە بانگهێشتەکە رەتدەکاتەوە بۆ کۆبوونەوەیەکی نێوان وەزیری بەرگریی ئەمریکا لوید ئۆستن و لی شانگفو وەزیری بەرگریی نیشتمانیی چین .

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە وتی، ئامادەنەبوونی کۆماری گەلی چین بۆ بەشداریکردن لە دانوستانە سەربازییە ئامانجدارەکان جێگەی نیگەرانییە، بەڵام پابەندبوونی وەزارەتی بەرگری لاواز ناکات بۆ هەوڵدان بۆ کردنەوەی هێڵەکانی پەیوەندی لەگەڵ سوپای چین.

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، رەتکردنەوەی ئەو بانگهێشتنامەیەی بە “نوێترین بیانوو” وەسفکرد و رایگەیاند، تا ساڵی 2021، چین “یان داواکارییەکانی رەتکردووەتەوە یان وەڵامی زیاتر لە 12 داواکاریی وەزارەتەکەی نەداوەتەوە”.

 

بابەتی پێشتر

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ژمارەیەک هەلی کار رادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەکی ئەمریکی زیانە مەترسیدارەکانی پشتگوێخستنی ددان ئاشکرادەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاپۆرتی شارەزایان دەربارەی شوێنی سەرهەڵدانی كۆرۆنا هەفتەی داهاتوو دەردەچێت

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، ڕاپۆرتێك كە لەلایەن شارەزایانی سەربەخۆی ڕێكخراوەكەیانەوە ئامادەكراوە و سەردانی چین-یان كردووە، بەئەگەرێكی زۆرەوە هەفتەی…
Total
0
Share