نرخی زێڕ ئاستێکی نوێی مێژوویی تۆمارکرد

ئەمڕۆ سێشەممە 11ی شوباتی 2025 نرخی زێڕ ئاستێکی نوێی مێژووی تۆمارکرد، بە جۆرێک یەک ئۆنسە زیڕ بە دوو هەزار و 942 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

هەر ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 618 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

پێشبینیدەکرێت لە گرێبەستەکانی داهاتوودا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە دوو هەزار و 966 دۆلار مامەڵەی پێوەبکرێت.

شارەزایانی بوارەکە هۆکاری ئەو بەرزبوونەوەیە لە نرخی زیڕیان بۆ بڕیارێکی دوێنێی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا گەڕانەوە کە پێناسی گومرگیی بەسەر هەموو بەرهەمێکی ئەلەمنیۆم و ئاسن دا سەپاند، کە هاوردەی ئەمریکا دەکرێن.

هۆکارێکی دیکەش وڵاتی چینە کە بەرنامەیەکی تاقیکاریی دەستپێکردووە و رێگە بە کۆمپانیاکانی بیمە دەدات بۆ یەکەمجار زێڕ بکڕن، ئەمەش ئەگەری هەیە رێگە بۆ وەبەرهێنان بە بڕی ملیارەها دۆلار لەو کانزایەدا خۆشبکات و ئەوەش وادەکات نرخەکەی زیاتر بەرزببێتەوە.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێی هەواڵگریی ئەمریكا گومان لەسەر چۆنێتیی بڵاوبونەوەی كۆرۆنا لە ووهان دێنێتەوە بەرباس

زانیاریی نوێی هەواڵگریی ئەمریکا، دووبارە ئەگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاقیگەیەکی ووهان-ی چینەوە دێنێتەوە بەرباس، ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی زانیارییە…
زیاتر ببینە

کۆمپانیای نەوتی باکوور: تاوەکو ئێستا نزیکەی پێنج ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم فرۆشراوە

بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور رایگەیاند، تاوەکو ئێستا نزیکەی پێنج ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم فرۆشراوە. عامر خەلیل، بەڕێوەبەری کۆمپانیای…
Total
0
Share