پلاسخارت: شەڕی سیاسیی بەردەوامی هەرێمی كوردستان و عێراق زۆر بێزاركەرە

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق رایدەگەیەنێت، شەڕی سیاسیی بەردەوامی هەرێمی كوردستان و عێراق زۆر بێزاركەرە و دەشڵێت، “هەڵبژاردنی متمانە پێكراو لە كاتی خۆیدا بنچینەی دیموكراسییە”.

جێنین پلاسخارت نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق رایگەیاند، داوا لە هەموو لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان دەكەین بە زووترین كات زەمینەیەكی هاوبەش بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی هەڵبژاردن بدۆزنەوە و چونكە هەڵبژاردنی متمانە پێكراو لە كاتی خۆیدا بنچینەی دیموكراسییە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، شەڕی سیاسیی بەردەوامی هەرێمی كوردستان و عێراق زۆر بێزاركەرە و پێویستە هەوڵەكانیان بە ئاراستەی خزمەتكردنی هاوڵاتییاندا بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە زانیاریی نوێ لەبارەی مووچە و هاوكاریی هاوپەیمانان ئاشكرادەكات

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە راسپێردراوین داواكارییەكانی دیوانی چاودێریی و وەزارەتی دارایی عێراق بەپێی ئەو…
Total
0
Share