لە بەغدادی پایتەختی عێراق، تەقینەوەیەک روویدا.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە ناوچەی “ئەبو دشێر” لە باشووری رۆژئاوای بەغدادی پایتەخت، روویدا.
دەشڵێن هێزەئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵێنەوەکان دەستیانپێکردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، تەنێکی نامۆ لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە فڕێدراوەتە ناو شەقامێکی لاوەکی لە نزیک خانووە زیادەڕۆکانی ناوچەکە و هێشتا روون نییە کە ئایا نارنجۆک بووە یان بۆمبێکی دەستکرد.