شارەوانی بە ناشتنی نەمام پێشوازی لە یادی دامەزراندنی سلێمانی دەکات

سەرۆکی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، بەبۆنەی یادی دامەزراندنی شاری سلێمانییەوە ئەمڕۆ دەستیان بە هەڵمەتێکی ناشتنی نەمام کردووە.

لەیلا عومەر سەرۆکی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، لە یادی 239 ساڵەی سلێمانیدا کە دەکاتە سبەینێ سێشەممە چەندین چالاکی جۆراوجۆرمان هەیە، لەبەر ئەوەی چالاکییەکان زۆرن بەشێکیمان خستە ئەمڕۆ کە یەکێکیان بریتی بوو لە ناشتنی 239 نەمام لە بلواری شەقامی مەلیک مەحمود و 70 نەمام لە سەرچنار.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمەڵێک لە بازرگانان و وەبەرهێنەرەکان کە پرۆژەکانیان دروستکردووە دەبوو %25 ی سەوزایی بێت، بەڵام ئەوان سەرجەم زەوییەکانیان کردووە بە باڵەخانە بۆیە دەبێت بەپێی یاسا لە شوێنێکی دیکە ئەو پرۆژەی سەوزاییە جێبەجێبکەن و خۆشیان بەڕێوەی بەرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆیان لە کچێک کردبوو

مەفرەزەکانی بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ هه‌واره‌به‌رزه‌ی‌ سه‌ر به ‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ ده‌ربه‌ندیخان دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی…
Total
0
Share