دیداری کاک ئەحمەدی شێخ لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

بڕیارە ئەمڕۆ دیداری کاک ئەحمەدی شێخ لە سلێمانی بەڕێوەبچێت.

ئەمڕۆ شەممە، 12ی نیسانی 2025، دیداری کاک ئەحمەدی شێخ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ چەند دەزگایەکدا لە تەلاری هونەر بەڕێوەدەچێت.

بەپێی زانیارییەکان، لە دیدارەکەدا ژمارەیەك توێژەر لە شارەكانی سلێمانی، كەركوك، هەولێر، زاخۆ و رۆژهەڵاتی كوردستانەوە بە چەند توێژینەوەیەك بەشدارییان كردووە.

بەگشتی  لە توێژنەوەكاندا رەهەندە جیاوازەكانی كاك ئەحمەد شێخ وەك كەسایەتییەكی گەورەی كورد لەبەرچاوگیراوە.

لە دیدارەکەدا دۆكیۆمێنتارییەک لەسەر ژیان و بەخشین و مێژووی حاجی كاك ئەحمەدی شێخ ئامادەكراوە و پێشکەشدەکرێت، هەندێک لە میوانەکانی دیدارەکە لە سعودیە و ئوردنەوە هاتوون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەحمەد هۆشیار: هیچ کێشەیەک بۆ گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکانی هەرێم دروستنەبووە

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر رایگەیاند، دروستبوونی کێشە لە سیستمی مایکرۆسۆفت هیچ کاریگەری لەسەر کارکردنی فڕۆکەخانەکانی هەرێم و گەشتە ئاسمانییەکان…
Total
0
Share