کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە بەراورد بە رۆژانی رابردوو.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان بەگشتى ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەکانی گەرما بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیانەوە دەبینن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێنمایی‌ نوێ بۆ وه‌رگرتنی‌ مۆڵه‌تی‌ به‌خێوكردنی‌ منداڵی‌ خاوه‌ن پێداویستیی‌ تایبه‌ت دەرچوو

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و کۆمەڵایەتیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رێنمایی‌ نوێ بۆ وه‌رگرتنی‌ مۆڵه‌تی‌ به‌خێوكه‌ر بۆ به‌خێوكردنی‌ منداڵی‌…
Total
0
Share