لە رووداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس برینداربوون

ئێوارەی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای شەقڵاوە – باسرمە چوار کەس برینداربوون.

فازل حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، “کاتژمێر7:30 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ، لەسەر رێگای سەرەکی (شەقلاوە باسرمە قەندیل)، لە نزیک باسرمەی کۆن، لە سایدی چوون بەرەو قەندیل، دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی تۆیۆتا و هیۆندای تۆکسۆنی تایبەت پێکیاندادا، لە دەرەنجامی پێکدادانەکەش چوار کەس برینداربوون کە شوفێر و سەرنشینی هیۆندای بوون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “پێکدادانەکە کاتێک روویدابوو کە تۆیۆتا تایبەتەکە بە هۆکارێکی نادیار کۆنتڵۆڵی لەدەستدابوو و خۆی کێشابوو بە لایەکی هیۆندای و تووشی وەرگەڕانی کردبوو”.

 

بابەتی پێشتر

بە ڤیدیۆ.. دژەتیرۆر و ئاسایش و لیوای مغاویری كەركوك دوو تیرۆریستی داواكراو دەستگیردەكەن

بابەتی دواتر

لەبارەی مووچەی ئەم مانگەوە مووچەخۆران ئاگاداردەكرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share